بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرەڕای ئەوەی کە ئەگەری هێرشی تورکیا لە دژی کوردەکانی سووریا، ئەو جۆرە لە هەندێک مێدیای پێش بینیان دەکرد، هێشتا ڕووی نەداوە بەڵام نیکۆلاس هراس، شرۆڤەکاری پرسەکانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین پێی وایە مەترسیی هێرشێ تورکیا بۆ سەر ناوچە کوردنشینەکانی سووریا هێشتا لەسەر جێی خۆیەتی.
کارناسی هەواڵدەری نیولاین کە پرسەکانی ڕۆژهەڵاتی انڤین ڕووماڵ دەکات، لە زنجیرە تویتێکدا هەڕەشەکانی تورکیا لە دژی کوردەکانی سووریای لێکداوەتەوە. ناوبراو پێێ وایە کە وترکیا زیاتر بە دوای کۆنترۆڵ کردن ناوچە کوردنشینەکان لە ڕۆژاوای ڕووباری فراتە و ئەمریکا وەکوو هاوپەیمانی کوردەکان ناتوانێت ڕێگری بکات لە ئەو هێرشە. هراس بیریشی هێناوەتەوە کە ئەمریکا لە بەرانبەر داگیر کردنی شارگەلێک وەکوو عەفرین لەلایەن تورکیاوە کە لە ڕۆژاوای چەمی فراتن، هیچ هەولێکی ئەنجام نەدا.
ئەو کارناسە پێی وایە تەنیا وڵاتێک کە دەتوانێت ڕێگری بکات لە هێرشی تورکیا بۆ سەر کوردەکان، رووسیایە چونکوو ڕووسیا نایەوێت تورکیا زیاتر لە ئەمە ناوچە ژێر کۆنترۆڵەکانی خۆی لە سووریا پەرە پێبدات.
Your Comment